کوردکی

§یاسایی

سڕینەوەی هەژمار

چۆنیەتی سڕینەوەی هەژمار

ئەم هەنگاوانەی خوارەوە جێبەجێ بکە بۆ سڕینەوەی هەژمارەکەت لە نێو ئەپی KurdKey:

  1. ئەپی KurdKey لەسەر ئامێرەکەت بکەرەوە
  2. بچۆ بۆ بەشی ڕێکخستنەکان Settings
  3. کرتە لەسەر بژاردەی هەژمار بکە Settings → Account
  4. لە بەشی "کردارە هەستیارەکان"، کرتە لەسەر سڕینەوەی هەژمار بکە
  5. ئاگادارییەکە بخوێنەرەوە و پاشان دووپاتکردنەوەی سڕینەوە دابگرە

دوای سڕینەوە چی ڕوودەدات؟

  • هەژمارەکەت دەخرێتە پرۆسەی سڕینەوەی کۆتایی
  • دەستبەجێ لە هەموو ئامێرەکان چوونەدەرەوەت (Logout) بۆ دەکرێت
  • ماوەی ٣٠ ڕۆژ مۆڵەتت هەیە بۆ هەڵوەشاندنەوەی داواکارییەکە
  • دوای ٣٠ ڕۆژ، هەموو زانیارییەکانت بە هەمیشەیی دەسڕدرێنەوە
دەتەوێت هەژمارەکەت بگەڕێنیتەوە؟
تەنها پێویستە لە ماوەی کەمتر لە ٣٠ ڕۆژدا دووبارە بچیتەوە ناو هەژمارەکەت (Login)، ئەو کات بژاردەی چالاککردنەوەت پێ دەدرێت.

ئەو داتایانەی دەسڕدرێنەوە

جۆری زانیاریبارودۆخ
زانیارییە کەسییەکان و پرۆفایلدەسڕدرێتەوە
کۆپییە یەدەگەکانی کلاود (ڕێکخستن، ڕووکار، فەرهەنگ)دەسڕدرێتەوە
تکێتەکانی پشتگیری و وێنە هاوپێچەکاندەسڕدرێتەوە
مێژووی کڕین و زانیاری بەشداریکردندەسڕدرێتەوە
چالاکییەکانی بەکارهێنان (وەرگێڕان و ڕێنووس)دەسڕدرێتەوە
هەموو کلیلەکانی چوونەژوورەوە و سێشنەکاندەسڕدرێتەوە
تێبینی گرنگ: دوای تێپەڕبوونی ٣٠ ڕۆژەکە، گەڕاندنەوەی داتاکان مەحاڵە. تکایە پێشتر کۆپییە یەدەگەکانی خۆت دابگرە.