§یاسایی
سیاسەتی تایبەتمەندی و پاراستنی نهێنی
دوایین نوێکردنەوە: ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پێشەکی
KurdKey ("ئێمە"، یان "پەرەپێدەران") ئەپڵیکەیشنێکی تەختەکلیلی فرەزمانەیە بۆ سیستەمەکانی ئەندرۆید و iOS. ئێمە بە تەواوی پابەندین بە پاراستنی نهێنی و تایبەتمەندییەکانت. ئەم سیاسەتە ئەو زانیارییانە ڕوون دەکاتەوە کە ئێمە کۆیان دەکەینەوە، هۆکاری کۆکردنەوەیان، و چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵیاندا.
بە بەکارهێنانی KurdKey، تۆ ڕازیت بە کۆکردنەوە و بەکارهێنانی زانیارییەکانت بەپێی ئەوەی لەم سیاسەتەدا هاتووە.
ئەو زانیارییانەی کۆیان دەکەینەوە
زانیارییەکانی هەژمار:
- ناونیشانی ئیمەیڵ (بۆ دروستکردنی هەژمار و چوونەژوورەوە)
- ناوی نیشاندراو و وێنەی پرۆفایل (ئەگەر لە ڕێگەی گووگڵ یان ئەپڵەوە بچیتە ژوورەوە)
- وشەی نهێنی (پاسۆرد) (بەشێوەیەکی کۆدکراوی پارێزراو (Hash) پاشەکەوت دەکرێت — ئێمە هەرگیز وشەی نهێنی بە شێوەی دەقی ئاسایی هەڵناگرین)
داتای بەکارهێنان:
- ئاماری بەکارهێنانی تایبەتمەندییەکان (بۆ نموونە: ژمارەی وەرگێڕان و پشکنینی ڕێنووس لە ڕۆژێکدا) — بۆ دیاریکردنی سنوورەکانی بەکارهێنان لە پلانی بێبەرامبەردا
- زانیارییەکانی ئامێرەکەت (جۆری مۆبایل، وەشانی ئەندرۆید یان iOS، وەشانی ئەپەکە) — بۆ مەبەستی پاشەکەوتکردن و چارەسەرکردنی کێشەکان
داتای پاشەکەوتکراوی سەر هەور (Cloud Backup):
- ڕێکخستنەکانی تەختەکلیل، ڕووکارە دامەزراوەکان، زمانەکان، کلیپبۆرد، و فەرهەنگە کەسییەکان — ئەم داتایانە تەنها کاتێک پاشەکەوت دەکرێن کە خۆت بەدەستی خۆت پاشەکەوت (Backup) دروست بکەیت
تکتەکانی پشتگیری (Support Tickets):
- بابەت، دەقی نامە، و وێنەی هاوپێچکراو کە لە ڕێگەی سیستەمی پشتگیریی ناو ئەپەکەوە دەینێریت
ئەو زانیارییانەی کۆیان ناکەینەوە
- پەنجەکوتانەکانی تەختەکلیل یان ناوەڕۆکی نووسراو: ئێمە هیچ و وشە و دەقێک کە دەینووسیت نە تۆماری دەکەین، نە دەینێرین، و نە پاشەکەوتيشی دەکەین. هەموو پرۆسێسکردنی دەقەکان (وەک ڕاستکردنەوەی خۆکار و پێشبینیکردنی وشە) بە شێوەیەکی ناوخۆیی (Local) تەنها لەسەر ئامێرەکەی خۆت ئەنجام دەدرێت.
- پەیوەندییەکان (Contacts)، لیستی پەیوەندییەکان، یان نامەی کورت (SMS): ئێمە دەستڕاگەیشتنمان بەمانە نییە و داواشی ناکەین.
- زانیارییەکانی شوێنی جوگرافی (Location): ئێمە شوێنی جوگرافیی تۆ تۆمار ناکەین.
- مێژووی وێبگەڕان (Browsing History): ئێمە بەدواداچوون بۆ ئەو وێبسایتانە ناکەین کە سەردانیان دەکەیت.
چۆنییەتی بەکارهێنانی زانیارییەکانت
- سەلماندنی ناسنامە (Authentication): بۆ دروستکردن و بەڕێوەبردنی هەژمارەکەت و هێشتنەوەی هەژمارەکەت بە پارێزراوی
- تایبەتمەندییەکانی کلاود: بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی وەرگێڕان، پشکنینی ڕێنووس، گۆڕینی شێواز و ڕێکخستنی ئاواز لەسەر ئەو دەقەی کە خۆت دیاریت کردووە
- پاشەکەوتکردنی کلاود (Cloud Backup): بۆ پاراستن و گەڕاندنەوەی ڕێکخستنەکانت لەسەر ئامێرە جیاوازەکان
- سنووردارکردنی بەکارهێنان: بۆ هەژمارکردنی ڕێژەی بەکارهێنانی ڕۆژانەی تایبەتمەندییەکان بۆ هەژمارە بێبەرامبەر و نایابەکان (Premium)
- پشتگیری (Support): بۆ وەڵامدانەوە و چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی بە تکت بۆمان دەنێریت
- کڕینە ناوخۆییەکانی ئەپەکە (In-App Purchases): بۆ پشتڕاستکردنەوە و بەڕێوەبردنی دۆخی بەشدارییە نایابەکەت
ئاسایش و پاراستنی زانیارییەکان
ئێمە پێوەرە ستانداردە جیهانییەکان بەکاردەهێنین بۆ پاراستنی زانیارییەکانت:
- هەموو پەیوەندییەکی API لە ڕێگەی پرۆتۆکۆڵی HTTPS/TLSـەوە بە تەواوی کۆدکراون (Encrypted)
- وشە نهێنییەکان بە یارمەتی ئەلگۆریتمی bcrypt کۆدکراون (Hashed)
- تۆکنەکانی سەلماندنی ناسنامە (Tokens) لە ڕووی کریپتۆگرافییەوە واژۆکراون و نوێ دەکرێنەوە
- داتاکان لە Google Firebase پارێزراون کێ کۆنتڕۆڵی تەواوی دەستڕاگەیشتنیان هەیە
خزمەتگوزاریی لایەنی سێیەم (Third-Party Services)
ئێمە ئەم خزمەتگوزارییانەی لایەنی سێیەم بەکاردەهێنین:
- Google Firebase: بۆ مەبەستی سەلماندنی ناسنامە، بنکەدراوە (Database)، و پاشەکەوتکردنی کلاود
- Google Gemini AI: بۆ دابینکردنی وەرگێڕان، پشکنینی ڕێنووس، و گۆڕینی شێواز (تەنها ئەو دەقانە پرۆسێس دەکات کە خۆت ئاراستەی دەکەیت)
- Google Play Billing: بۆ جێبەجێکردنی کڕینەکانی ناو ئەپەکە و بەشدارییەکان لەسەر ئەندرۆید
- Apple App Store: بۆ جێبەجێکردنی کڕینەکانی ناو ئەپەکە و بەشدارییەکان لەسەر iOS
- Sign in with Apple: بۆ چوونەژوورەوە بە هەژماری ئەپڵەکەت لەسەر iOS
- Apple Speech Recognition: لەسەر iOS، کاتێک بە زمانێکی جگە لە کوردی بە دەنگ دەنووسیت، دەنگەکەت دەکات بە دەق (تەنها ئەو دەنگانە پرۆسێس دەکات کە خۆت تۆماریان دەکەیت)
ئەم خزمەتگوزارییانە سیاسەتی تایبەتمەندیی خۆیان هەیە. پێشنیار دەکەین چاویان لێ بکەیت.
پاراستنی تایبەتمەندییەکانی منداڵان
KurdKey بۆ منداڵانی خوار تەمەن ١٣ ساڵ دروست نەکراوە. ئێمە بە هیچ شێوەیەک بە مەبەست زانیاریی کەسی لە منداڵان کۆناکەینەوە. ئەگەر پێتباروایە کە منداڵەکەت زانیاریی پێشکەش بە ئێمە کردووە، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکە بۆ ئەوەی دەستبەجێ زانیارییەکانی بسڕینەوە.
سڕینەوەی داتا و زانیارییەکان
تۆ دەتوانیت لە هەر کاتێک بتەوێت هەژمارەکەت و تەواوی داتاکانت لەناو ئەپەکەوە بسڕیتەوە بەم ڕێگایەی خوارەوە:
ڕێکخستنەکان ← هەژمار ← سڕینەوەی هەژمار
دوای ئەوەی داواکاریی سڕینەوە دەکەیت، هەژمارەکەت دەچێتە قۆناغی مۆڵەتی ٣٠ ڕۆژەوە. لەم ماوەیەدا دەتوانیت زانیارییەکانت بگەڕێنیتەوە بە چوونەژوورەوەی دووبارە بۆ هەژمارەکەت. دوای تێپەڕبوونی ٣٠ ڕۆژەکە، تەواوی زانیارییەکانت بە یەکجاری دەسڕدرێنەوە و هەرگیز ناگەڕێنرێنەوە.
بۆ زانیاریی وردتر، سەردانی پەڕەی سڕینەوەی هەژمار بکە.
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئەگەر هەر پرسیار و تێبینییەکت لەسەر ئەم سیاسەتی تایبەتمەندییە هەیە، دەتوانیت پەیوەندیمان پێوە بکەیت لە ڕێگەی:
ئیمەیڵ: [email protected]